وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان له‌م ماوه‌ی ڕابووردوودا به چه‌ند ڕاگه‌یاندنێکی له‌یه‌ک دوور و ناڕوون قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نفله‌ونزای به‌راز له میدیاکاندا ده‌رکه‌وت. چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ئێستا جه‌نابی وه‌زیر ڕایگه‌یاند که ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز مه‌ترسیه‌کی زۆر گه‌وه‌ره له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان دروست ئه‌کات و ڕه‌نگه له کۆتایی هاوین و سه‌ره‌تای پایز، هه‌زاره‌ها که‌س تووشی نه‌خۆشێکه بن له کوردستاندا. له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابووردووش، د.زریان له ڕێی پێگه‌ی ئیلیکترۆنی حکۆمه‌تی هه‌رێمه‌وه پێمان ئه‌ڵێت که "هیچ حاڵه‌تێکی تر له کۆردستان تۆمارنه‌کراوه" و وه‌زیری به‌ڕێز ئه‌ڵێت ”له‌تواناماندا هه‌یه 500 هه‌زار كه‌س كه‌دووچاری نه‌خۆشیه‌كه بێت بیانخه‌ینه ژێر چاودێریه‌وه".
دیاره پێشکه‌شکردنی زانیاری تۆکمه و وورد له‌سه‌ر پێشهاته ته‌ندروستیه‌کانی کوردستان یه‌کێکه له هه‌ره گرنگترین به‌رپرسیارێتیه‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. ئه‌م ئه‌رکه‌ی وه‌زاره‌ت ئه‌گه‌ر له کاتی ئاسایی‌دا زۆر پێویست بێت ئه‌وا بۆ کاتێکی وه‌کو ئێستا که هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نفله‌ونزای به‌راز ڕووی تێکردووین زۆر گرنگتر و هه‌ستیارتره. لێره‌دا جێگای ده‌ستخۆشیه که جه‌نابی وه‌زیر له ڕێی ده‌رکه‌وتنه میدیایه‌کانیه‌وه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له پێشهاته ته‌ندروستیه‌کانی کوردستان ئاگادار ئه‌کاته‌وه. به‌ڵام، ڕه‌نگه به ته‌نها ده‌رچوون له میدیاکان و قسه کردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌که به‌س نه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاوه‌ها مه‌ترسیه‌ک له سه‌ر سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی خه‌ڵک. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێویسته کاری جدی بکات بۆ خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌کردنی درمه‌که، چونکه ئێستا قسه‌کردن له سه‌ر به‌رگری کردن له هاتنه ژووره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که بۆ کوردستان، کارێکی بێمانیه، چۆنکه هه‌موومان ئه‌زانین خه‌ڵکمان هه‌یه تووشبوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕێی جه‌نابی وه‌زیره‌وه له دوو کاتی جیاوازدا، دوو ووتاری جیاوازمان پێ ڕائه‌گه‌یه‌نێت که به ته‌واوه‌تی پێویست بوو جێگۆڕکێ ئه‌و دوو شێوازی ئاخاوتنه بکرایه. له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاکه له جیهان و ناوچه‌که‌دا، وه‌زیری ته‌ندروستی به تۆنێکی ترسناکئامێزیه‌وه هاته سه‌ر میدیکان که له تۆقاندن زیاتر هیچ مه‌به‌ستێکی تری نه‌پێکا. ئه‌مه له کاتیكا کرا که له کوردستان هیچ نه‌خۆشێکی ئه‌نفله‌ونزا وجوودی نه‌بوو. له‌و کاته‌دا که مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشێکه که‌م بوو، ئه‌کرا له جیاتی ترساندنی خه‌ڵک، هه‌نگاوی پراکتیکی و سوودبه‌خش ئه‌نجامبدرایه که ئه‌گه‌ره‌کانی هاتنه ناوه‌وه‌ی نه‌خۆشێکه بۆ کوردستان که‌م بکاته‌وه. ئه‌وه‌ی که وه‌زاره‌ت وه‌ک هه‌نگاوێکی زۆر گه‌وه‌ره‌ی خۆ پاراستنی پێفرۆشتنێوه گرتنی پله‌ی گه‌رمی ئه‌وانه بووکه له ده‌ره‌وه دێنه‌وه، له کاتێکا که وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یا ئه‌نزانێ و خۆی گێل ئه‌کات و یا نازانی که زیاتر له 50% ئه‌وانه‌ی که تووشی په‌تاکه دێن هیچ به‌رزبوونه‌وه‌یکی پله‌ی گه‌رمییان نیه. ئه‌وه‌ی له‌و کاتدا ئه‌کرا بکرایه و ئێستاش هه‌ر زووه‌و ئه‌توانین بیکه‌ین، هێنانی فه‌حسی پێشکه‌وتوونی PCRه که ته‌نها تاقیکردنه‌وه‌یه بۆ ده‌ستنیشانکردنی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاکه. ئایه وه‌زاره‌ت ئه‌توانێت پێمان بڵێت ئایه ئه‌م فه‌حسه‌ی هه‌یه یا نا، ئه‌گه‌ر نیه‌تی چۆن ئه‌زانێت له کوردستاندا وه‌ک جه‌نابی وه‌زیر ئه‌ڵێت "هیچ حاڵه‌تێكی تر له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه". بۆیه ئه‌بوایه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێش ترساندنی خه‌ڵک ده‌ستی بدایته کاری جدی و پلانڕێژبۆکراو بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی په‌تاکه.
ئیستاش که په‌تاکه له کوردستان و عیراق بڵاوبووه‌توه و ته‌نانه‌ت که‌سێکیش له نه‌جه‌ف به‌هۆی نه‌خۆشێکه‌وه مردووه، جه‌نابی وه‌زیر به یاسای عوزر له قه‌باحه‌ت خراپتره، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌م مه‌ترسیه ته‌ندروستیه‌ی که ڕووی له وڵاته‌که‌مان کردووه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌یتوانیه‌وه بچووکترین زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌نفلونزای به‌راز پێببخشێت. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌تاکه‌ی ئه‌زانین ته‌نها له میدیا جیهانی و پێگه ئیلکترونێکانه‌وه به‌ده‌ستمان ئه‌گات و ئه‌و زانیاریانه‌ش زیاتر له سه‌ر وڵاتانی جیهان و ده‌رووبه‌ره. ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقیش زۆر له وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆمان چالاکتربوو بۆ گه‌یاندنی زانیاری له ڕێی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیه‌وه. وه‌زێری به‌ڕێزیش بۆ پاساوه‌ی ئه‌م که‌مترخه‌مه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌ی له کۆکردنه‌وه‌ی داتا و ژماره سه‌باره‌ت به نه‌خۆشێکه پێمان ئه‌ڵێت، " له‌هه‌رێمی كوردستان که‌مترین كه‌س دووچاری ئه‌م په‌تایه هاتووه، چونكه له‌وڵاتان ڕێژه‌كه‌ی هێنده به‌رز بووه له‌توانای ژماردندا نه‌ماوه، هه‌ر بۆیه‌ش ژماردنی حاڵه‌ته‌كان له‌زۆرێك وڵاتان ڕاگیراون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا زۆرێك له‌تووشبووانی په‌تایه‌كه له‌ماڵه‌وه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت".. خۆی ئه‌م پاره‌گرافه ته‌نها له سه‌رلێشه‌واندنی خه‌ڵک زیاتر هیچ ئه‌نجامگیریه‌ک به‌ده‌سته‌وه نادات. ئاخر جه‌نابی وه‌زیر، "که‌مترین که‌س" مانای چیه، که‌مترین یه‌ک که‌سه دووه یا سه‌ده؟ ئه‌وه‌ی که وه‌زیر ئه‌ڵێت که له وڵاتاندا له به‌ر ئه‌وه‌ی گوایه په‌تاکه زۆر بڵاوبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی تووشی بوون ئه‌وه‌نه زۆرن که چیتر ناکرێت بژمێردرێن، له خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵک زیاتر ناکرێت هیچی تری ناو بنێن. یه‌کێک له ئه‌رکه هه‌ره سه‌ره‌تایه‌کانی هه‌ر وه‌زاره‌تێکی ته‌ندروستی، کۆکردنه‌وه و به‌کارهێنانی داتایه، جه‌نابی وه‌زیر وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێت ئێمه به ته‌نها نه‌مانتوانیوه داتا و زانیاری کۆبکه‌ینه‌وه به‌ڵکو وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی دونێاش له کۆکردنه‌وه‌ی زانیاره که‌مترخه‌میان هه‌یه. به‌ڕاستی کاراساته ئه‌م جۆره ووتاره له که‌سێکی شاره‌زای بواری پزیشکی بیکات که کاتێکی زۆری ته‌مه‌نی له ده‌ره‌وه بردبێته سه‌ر و بزانێت که له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا، هێچ شتێک بێداتا ناکرێت و تووژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌نجامدانی پرۆژه و پرۆگرامی ته‌ندروستی بێ داتا هێچ مانایه‌کیان نابێت و هیچ ئه‌نجامێک ناپێکن.
له به‌شیکی تری لێدوانه‌که‌یدا، وه‌زیر ئه‌ڵێت که وه‌زاره‌ته‌که‌ی "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كاریان كردووه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی... له‌توانایاندا هه‌یه 500 هه‌زار كه‌س كه‌دووچاری نه‌خۆشیه‌كه بێت بخه‌نه ژێر چاودێریه‌وه". دیسانه‌وه ئه‌مه‌ی که وه‌زیر ئه‌ڵیت له قسه‌یه‌کی سه‌رپێی زیاتر هیچ مه‌به‌ستێک و زانیاریه‌ک نابه‌خشێ. ئه‌کرێت جه‌نابی وه‌زیر پێمان بڵێت، مه‌به‌ستی چیه له "هه‌موو شێوه‌یه‌ک"، ئایا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که ئێستا له کوردستان، قه‌ڕوێله و شوێنی تایبه‌ت هه‌یه بۆ خه‌واندنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که خۆانه‌خۆاسته به ژماره‌یه‌کی زۆر تووشی نه‌خۆشێکه ئه‌بن، ئه‌کرێت پێمان بڵێت له کوردستان چه‌ند ڤاکسینمان هه‌یه بۆ به‌رگریکردن له بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشێکه، یا چه‌ند ده‌رمانمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری په‌تاکه ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌یه‌یکی فراوان بڵاوبووه‌وه؟
ته‌نها ژماره‌یه‌ک که له ئاخاوتنه‌کی وه‌زیری به‌ڕێز هاتووه، ژماره 500 هه‌زاره، ئایا ئه‌م ژماره‌یه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ده‌ستنیشانکراوه؟ ژماره‌ی قه‌ڕوێله، پزیشک یا ده‌رمان و ڤاکسین؟ دیسانه‌وه ئه‌و ووشه‌ی به‌ڕیزیان له ڕه‌سته‌که‌دا به‌کاریهێناوه، مه‌ترسیمان زیاتر ئه‌کات به‌وه‌ی که پێمان ئه‌ڵێت وه‌زیر هیچ پلانێکی نیه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و چاره‌سه‌ری په‌تاکه. ئه‌وه‌ی که جه‌نابی وه‌زێر باسی ئه‌کات به وه‌ی که له توانا هه‌یه که ئه‌و ژماره نه‌خۆشه بخه‌نه "ژێرچاودێری" ه‌وه بۆ که‌سانێک ئه‌شێت که نه‌خۆشیه‌کی مه‌ترسیداری وایان هه‌بێت که ئه‌گه‌ری چاکبوونه‌وه‌یان که‌م بێت. چاودێری پزیشکی ئه‌کریت مانای ئه‌وه بێت که ته‌نها پاڵه‌په‌ستۆ و پله‌ی گه‌رما و نه‌بزی نه‌خۆش پێورێ و هیچی تر. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی دوای ڕاست بێت که‌واته وه‌زاره‌ت ئه‌توانێ چ شتێکی زیاتر پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بکات له‌وه‌ی که نه‌خۆشخانه و بنکه ته‌ندروستیه‌کانی کوردستان حاڵی حازر ئه‌یکه‌ن.
هه‌ر هاوڵاتیه‌کی ئه‌م هه‌رێمه مافی خۆیه‌تی که بزانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جگه له ترساندنی خه‌ڵک چ تری پێیه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌نفله‌ونزای به‌راز. مافی خۆمانه که بزانین، ئایا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ندێک ڤاکسین و ده‌رمان و قه‌ڕوێڵه‌ی هه‌یه بۆ به‌گریگرتن و چاره‌سه‌رکردنی په‌تاکه. وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ڕیز، تکایه وه‌ڵامی ووردترمان له جه‌نابتان ئه‌وێت.
*ماسته‌ر له سیاسه‌تی ته‌ندروستی
Wednesday, September 2, 2009
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment