ئه‌رکه ته‌ندروستیه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتووی کوردستان
د. گۆران عبدولله*
په‌رله‌مانی نوێی کوردستان له به‌رده‌م په‌ربرسیاریتیگه‌لێکی ته‌ندروستی گرنگن که ناکرێت پشتگۆێبخرێن. کۆمه‌ڵیک له‌و کارانه‌ی که په‌رله‌مانی داهاتووی کوردستان ئه‌کرێت بیانکات به ڕواڵه‌ت په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆیان نیه به بواری ته‌ندروستی به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌بنه هۆکارێکی ده‌ستنیشانکه‌ر و کاریگه‌ری به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگای کوردستان به گشتی و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به تایبه‌تی.
هه‌وڵدان بۆ کرانه‌وه‌ی سیاسی زیاتر و فه‌راهه‌م کردنی بۆار بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ به‌شداری له دروست کردنی بڕیار له لایه‌ن ئه‌ندامانی تازه‌ی په‌رله‌مان له ڕێی ئاسانکردنی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا له گه‌ڵ نوێنه‌رانی خۆیان له په‌رله‌ماندان دوو ئه‌نجامی گه‌وره ئه‌پێکن که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به ئاستی ته‌ندروستی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه،
له لایه‌که‌وه، داتا و توژینه‌وه زانستیه‌کانی بواری ته‌ندروستی کۆمه‌ڵ پێمان ئه‌ڵێن که ئاستی به‌شداری سیاسی خه‌ڵک له دروستکردنی بڕیاردا په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌رێنی هه‌یه له گه‌ڵ باشی باری ته‌ندروستی ئه‌وان. ئه‌مه به‌هۆی کاردانه‌وه‌ی باشی به‌شداری له دروستکردنی بڕیار له سه‌ر ده‌روون و متمانه‌ی تاکه‌کان به توانایان بۆ به‌ده‌ستهێنانی گۆڕانکاری له ژیانی خۆیان و کۆمه‌ڵگاکه‌یانه.
له لایه‌کی تره‌وه، ئه‌گه‌ر به‌و گریمانه ڕازی بین که به‌شداری کردنی خه‌ڵک له دروستکردنی بڕیاری سیاسی‌دا ئه‌بێته هۆی هێنانه کایه‌ی کۆمه‌ڵه بڕیارێک که له خزمه‌تی خۆیان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و توێژه بێت که هه‌وڵی دروست کردنی بڕیارکه ئه‌دات، ئه‌وا دیسان به‌شداری له دروست کردنی بڕیار، ئه‌بێته هۆی باشتر کردنی باری ته‌ندروستی خه‌ڵک و تاکه‌کان.
بۆیه یه‌که‌مین کارێک که ئه‌کرێت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی داهاتوو بیکه‌ن بۆ باشترکردنی ئاستی ته‌ندروستی تاکه‌کان و کۆمه‌ڵگای کوردستان ئه‌وه‌یه که ده‌رگا داخراوه‌کانی په‌رله‌مان له سه‌ر پشت واڵا بکه‌ن بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک. پێویسته کۆتایی به دڵه‌راوکێی کۆنتاکتی یه‌که‌می تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا به شێوازه ته‌قلیدێکه‌ی بهێنین که خۆی له بینن و قسه‌کردن و مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ل پۆلیس و مرور و ئاسایش، به ڕێزی ته‌واومان بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه ده‌زگایه، ئه‌بینێته‌وه. مرۆڤه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی تاکێکی توڕه و توندوتیژیان لێدره‌نچێت و بتوانن له سه‌رخۆ و خاوه‌ن بارێکی ده‌روونی ئارام بن پێویسته بزانن که نوێنه‌رانیان هه‌یه له په‌ره‌له‌مان که ئه‌کرێت خاڵی کۆنتاکتی یه‌که‌می ئه‌وان بن له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردستان نه‌وه‌ک پۆلیس و ئاسایش و مرور. هه‌ر ئه‌ندامێکی په‌ره‌له‌مان پێویسته ژماره‌ی ته‌له‌فونی تایبه‌ت و ئه‌دره‌سی ئیلیکترون و ماڵپه‌رو پۆستی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت بتوانی په‌یوه‌ندی پێانه‌وه بکات و له کار و چالاکێکانی ئاگاداربێت. ناکرێت په‌رله‌مان بۆ گۆێگرتن له خه‌ڵک ته‌نها له‌وه‌دا بوستێ که ده‌رگاکانی بکاته‌وه، به‌ڵکۆ ئه‌بێت ئاکتیڤانه خه‌ڵک بدوێنی و گۆێبگرێت. کوردستان ئیستا خاوه‌نی ده‌یه‌ها پسپۆری بۆاری سیاسه‌ت و ستراتیج و پلاندانی ته‌ندروستیه که ئه‌کرێت سوودیان لێوه‌ربگێرێت و ڕاو بۆچوونیان به هه‌ند وه‌ربگیرێت.
دیاره گوێگرتن له خه‌ڵک به ته‌نها گه‌ره‌نتی ده‌سته‌به‌رکردنی کۆمه‌ڵگا و تاکێکی ته‌ندروستمان بۆ ناکات، به‌ڵکۆ پێویستیمان به په‌رله‌مانێکی چالاکه که به باشی ئه‌رکی یاسادانان و چاودێری کاره‌کانی حکومه‌ت ڕاپه‌ڕێنێت. په‌رله‌مانی پێشووی کوردستان له چه‌ند یاسایاک زیاتر که به په‌نجی ده‌ست ده‌ژمێردرێن و په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاستوخۆێان به بورای ته‌ندروستیه‌وه هه‌یه، وه‌ک یاسای جگه‌ره‌کێشان و یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، نه‌یتوانیه‌وه به باشی به ئه‌رکه یاسایه‌کانی خۆی هه‌ڵبسێت. بۆیه په‌رله‌مانی داهاتوو له به‌رده‌م ئه‌رکێکی قورسدایه بۆ ده‌رکردن و هه‌موارکردنی کۆمه‌ڵه یاسایاک و پرۆژه‌بڕیارێک که خزمه‌تی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی باری ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگای کوردستان بکات.
یه‌کێک له بواره هه‌ره گرنگه‌کانی ته‌ندروستی کوردستان ستراکتۆری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کوردستانه. پیم وایه، گه‌وه‌رترین خزمه‌تێک به بۆاری ته‌ندروستی کوردستان گۆڕێنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه بۆ وه‌زاره‌تێکی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵ. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێستا ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیه ته‌ندروستێکانی له سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵکا و خه‌ڵک فه‌رامۆشکردووه به هۆی سه‌رقاڵبوونی به کۆمه‌ڵه ئه‌رکێکی کارگێری په‌یوه‌ندیدار به کارمه‌ندانی ئه‌وه وه‌زاره‌ته له پزیشک و کارمه‌ندی ته‌ندروستی که ئه‌کرێت هه‌ر ده‌زگایه‌کی تر بیانکات.هه‌ر بۆ نموونه شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له گه‌ڵ په‌تای ئه‌نفلونزای به‌راز باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌ڕاستی لاوازه و پێویسته بگۆڕێت. له کاتێکدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌یتوانی به‌لای که‌مه‌وه چه‌ند ڕۆژ جارێک به کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له ڕه‌وشی تووشبوون به په‌تاکه‌مان ئاگادارکاته‌وه، وه‌زاره‌ت ئه‌مه‌شی نه‌کرد. په‌رله‌مانی داهاتووی کوردستان ئه‌توانێت هه‌نووکه له‌سه‌ر سێ ئاست هه‌وڵی باشترکردنی باری قه‌یراناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بدات. یه‌که‌م پرۆژه یاسایاک بۆ گۆڕێنی ستراکتۆر و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌ته‌که و یاریکردنی ڕۆڵێکی کاریگه‌ر له ده‌ستنیشان کردنی وه‌زیری داهاتووی ته‌ندروستی که ئه‌کرێت پرۆفیشناڵێکی بواری ته‌ندرستی کۆمه‌ڵ بێت بێ گۆێدانه بیڕوڕاوی سیاسی ئه‌و و دواتر ئه‌نجامدانی چاودێریه‌کی ووردی هه‌موو کاره‌کانی وه‌زاره‌ته‌که له بواره ته‌ندروستیه جیاجیاکاندا. بۆ نموونه بۆ زانیانی خۆئاماده‌یه‌کانی وه‌زاره‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌کی ترسناکی وه‌ک ئه‌نفلونزای به‌راز، پێویسته وه‌زیری ته‌ندروستی بانگی په‌رله‌مان بکریت و ڕووبه‌ڕووی پرسیار بکرێته‌وه.
ده‌ستخستنه‌سه‌ری ئه‌ندێشه‌و ناته‌ندروستیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان و ده‌رکرندی بڕێار و یاسای گۆنجاو بۆێان و چاودێری جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایانه ئه‌رکێکی تری گرنگی په‌رله‌مانی کوردستانه. کۆمه‌ڵگای کوردستان به ده‌ست کۆمه‌ڵه ده‌رد و نه‌خۆشیه‌ک ئه‌ناڵێنی که ته‌نانه‌ت نازانین ڕاده‌ی به‌ربڵاوی و ته‌شه‌نه‌کردنیان چه‌نده. دیاره زانیاری له‌سه‌ر هه‌رشتێک به ئامار و داتا ئه‌کرێت که ئه‌رکی ده‌زگای تایبه‌تی ئه‌م بواره‌ن. له کاتێکدا له کوردستان به ناو کۆمه‌ڵه ده‌زگایه‌کی ئامار هه‌یه به‌ڵام له بواری ته‌ندروستیدا هه‌ر زۆر لاوازن و پێویستیان به چالاککردن هه‌یه. په‌رله‌مان ئه‌توانێت به پرۆژه یاسایه‌ک که ئه‌کرێت ناوی لێبنرێت، ئازادی گه‌یشتن به زانیاری ته‌ندروستی، له‌م قه‌یرانه زانستی و ئه‌خلاقیه قوتارمانکات.
کایه‌ی ته‌ندروستی کوردستان له حاڵی حازر به‌ده‌ست کێشه‌گه‌لێکه‌وه ئه‌ناڵێنن که ئه‌کرێت له ڕێی چه‌ند پرۆژه بڕیار و یاسایه‌کی په‌رله‌مانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن. ئه‌مه نه‌ک ته‌نها سوودی ته‌ندروستی هه‌یه به‌ڵکو بۆ ته‌ندروستی سیاسی کوردستانێش کارێگه‌ری باشی هه‌یه. بۆاری ته‌ندروستی له کورستان‌دا به به‌راورد به وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی دنیا ڕه‌نگه یه‌کێک له هه‌ره که‌مترین ئه‌و بوارانه بێت که کێشه‌ی سیاسیان له‌سه‌ره. واته ئێمه له کوردستان وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئه‌مریکا هه‌یه دابه‌شنه‌بووین به سه‌ر چه‌ند جه‌مسه‌رێکی له‌یه‌ک دوور بۆ تێگه‌یشتن و دنیابینینمان بۆ بواری ته‌ندروستی. بۆیه ئه‌کرێت وتوێژ و دایه‌لۆگ له‌سه‌ر ئه‌رکه ته‌ندروستیه‌کانی په‌رله‌مان ده‌رگایه‌ک بن بۆ شکاندنی سارد و سڕی په‌یوه‌ندی ئیستای ده‌سه‌ڵات و ئوپۆزوسوێن. له ئێستادا ئه‌کرێت پرۆژه یاسای ده‌ربکریت که تایبه‌تن به که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی و ئه‌ندێشه‌ی ده‌روونی و پرۆژه یاسای نه‌هێشتنی ماده‌ی قورقۆشم له به‌نزین و به‌کارهێنانی ئاردێک که ماده‌ی فۆلیک ئه‌سیدی تیابێت که ئێستا له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی دونیا به‌کارئه‌هێنرێت و کارێگه‌ری ته‌ندروستی زۆر گه‌وریان هه‌یه. ئه‌مانه کۆمه‌ڵه کارێکی زۆر قورس نێن که تێچوونێکی که‌م به‌ڵام به‌رهه‌مێکی ته‌ندروستی گه‌وه‌ریان لێ سه‌وز ئه‌بێت.
دیاره له کۆتایدا ئه‌وه ماوه بڵێن که یاسا و ڕیسا و پرۆژه‌ی بڕیار بێ چاودێرێکی وورد و به‌رده‌وامی جێبه‌جێکردنیان هیچ مانایه‌کیان نابێت و هیچ مه‌به‌ستێک ناپێکن.
Sunday, August 30, 2009
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment